Hemn Baban
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
ھەولێر - AA
مانگی رەمەزان لە لای موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان بە مانگێکی پیرۆز تەماشا دەکرێت و لە ھەفتەی کۆتایی ئەم مانگەوە خەڵکی دەست دەکەن بە دابینکردنی پێداویستییەکانی جەژن و خۆیان بۆ پشوویەک لە دوای شەکەتیی مانگێکی گەرم ئامادەدەکەن.
نەریتی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان و زۆرینەی موسڵمانانی جیھان ئەوەیە لە دوای مانگی رەمەزان و بۆ سێ رۆژ جەژن و خۆشی دەگێڕن و بۆ ئەمەش سەردانی یەکتر زیاتر دەبێت و ئەوەش وا دەکات پێداویستییەکانی ماڵەوە لە شیرینی و چەڕەز و کەرەستەکانی میوانداریکردنی باش جوانتر بۆ میوانەکانییان بڕازێننەوە، بەتایبەت سفرەی جەژن و شیرینییەکانی.
ئێستا لە بازاڕی شاری ھەولێر کە جەژن چەند سەعاتێکی ماوە جمەی دێت لە کڕیاران، بەڵام ھێشتا ئەم جوڵەیەی نەبووەتە جێی رەزامەندیی تەواوەتیی فرۆشیاران و دوکاندارەکان، ئەممان پێیان وایە بازاڕ جوڵەیەکی تێکەوتووە لەگەڵ مانگی رەمەزان و بەتایبەت کۆتاییەکەی، بەڵام ھێشتا وەکو چەند ساڵی رابردوو نابێت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.