Ruslan Rehimov
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
باکو- AA
سوپای ئازەربایجان لە میانی خەباتی بۆ رزگارکردنی خاکە داگیرکراوەکانی، کوژرانی دوو هەزار و ٣٠٠ سەربازی ئەرمینیا-ی راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەدرێژایی شەو، پێکدادانی توند بەردەوام بووە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "لە ٢٧ تا٣٠ ئەیلوول، دوو هەزار و ٣٠٠ سەربازی ئەرمینیا کوژراو و بریندار بوون. نزیکەی ١٣٠ تانک و زرێپۆش، زیاتر لە ٢٠٠ سیستمی تۆپ و رۆکێت، نزیکەی ٢٥ سیستمی بەرگریی ئاسمانی، پێنج عەمباری چەک، نزیکەی ٥٠ چەکی دژەفڕۆکە و ٥٥ ئۆتۆمبێلی ئەرمینیا تێکشکێندراون".
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە پێکدادانەکانی دوێنێدا، سیستمێکی ئێس-٣٠٠ی ئەرمینیا تێکشکێندراوە و لە هەموو بەرەکانەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەردەوامە.