Ruslan Rehimov
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
باكۆ – AA
سوپای ئه‌رمینیا پابه‌ند نییه به ئاگربه‌ستی كاتی له‌نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند کە هێزه‌كانی ئه‌رمینیا له رێگای ئاراسته‌كردنی گولـله‌تۆپ و هاوەنه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری جه‌برائیل و ئه‌و گوندانه‌ی کە به درێژایی رووباری ئاراس رزگاركراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ربازانی ئازه‌ربایجان به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه قوربانییان نه‌بووه، هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچی پێویستی سوپای ئه‌رمینیاش دراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا راگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ژماره‌یه‌ك سەکۆی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی فڕۆكهشكێن، تانك، سیسته‌می مووشه‌كی گراد، سیسته‌می مووشهكهاوێژ، تۆپهاوێژ، تۆپی فڕۆكهشكێن و شه‌ش ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی تێك شكێندراون.
هه‌روه‌ها تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ته‌واوی به‌ره‌كاندا سوپای ئازه‌ربایجان باڵاده‌سته.
ئاگربه‌ستی كاتی نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌مه‌به‌ستی مرۆیی كاتژمێر ٠٠:٠١ی ئەمڕۆ به كاتی خۆجێیی كه‌وته واری جێبه‌جێكردن.