جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ھیندستان.. گیانلەدەستدانی ھەزار و ٣٣ کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆنا

لە ھیندستان لە میانی ‌٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٣٣ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە.

Emel Gözellik  | 18.10.2020 - نوێکردنەوە : 18.10.2020
ھیندستان.. گیانلەدەستدانی ھەزار و ٣٣ کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆنا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە ھیندستان لە میانی ‌٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٣٣ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان، بە گیانلەدەستدانی ھەزار و٣٣ کەسی دیکە کۆی ئەو کەسانەی کە لەو وڵاتە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١١٤ ھەزار و ٣١ کەس؛ ھەروەھا ٦١ ھەزار و ٨٧٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و تێکڕای ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، حەوت ملیۆن و ٤٩٤ ھەزار و ٥٥١ کەس.

تا ئێستا لە ھیندستان شەش ملیۆن و ٥٩٧ ھەزار و ٢٠٩ تووشبوو چاکبوونەتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی Worldometer کە پشت بە ئامارەکانی پەتای کۆرۆنا دەبەستێت لە جیھاندا، ھیندستان لەسەر ئاستی جیھاندا، ریزبەندی دووەمی گرتووە لەڕووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın