Hemn Baban
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
هه‌ولێر - AA
ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت له‌م خوله‌ی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناتوانرێت پڕۆژه یاسای نه‌وت و غازی په‌سه‌ند بكرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئارێز عەبدوڵڵا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو تیشك ده‌خاته سه‌ر یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی عێراقی كه رۆژی 5ی ئه‌م مانگه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكرا و باسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجه‌ی عێراقیش ده‌كات.
ئارێز عه‌بدوڵڵا له‌باره‌ی یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی عێراقی له‌و باره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت "یاسایه‌كی گرنگه، پێشتریش دیاره یاسایه‌ک هه‌بوو له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڵام كۆمپانیایه‌كه هه‌ڵوه‌شابوویه‌وه و ته‌نها یاساكه‌ی مابوویه‌وه، ئێستا ئێمه به سوود وه‌رگرتن له‌و یاسایه‌ش یاسایه‌كی نوێمان په‌سه‌ندكرد".
ئارێز عەبدوڵڵا گوتیشی "ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و یاسایه نه‌بێت هیچ كاریگه‌ریی نابێت، واته پێویسته بۆ ئه‌م پرسانە رێككه‌وتن هه‌بێت له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق، خۆ پێشتریش عێراق قایل نه‌بوو به‌وه‌ی هه‌رێم نه‌وتی خۆی هه‌نارده بكات، به‌ڵام هه‌رێم هه‌ر هه‌نارده‌ی ده‌كرد، واته وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه".
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئاژانسی ئانادلۆ ئارێز عه‌بدوڵڵا كه پێشتر سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌وت و غاز بوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ماوه‌یه‌كه ده‌ستی له‌و پۆسته‌ی كێشاوه‌ته‌وه گوتیشی "بۆ به‌شداریكردنی كۆمپانیاكانی دیکەی هه‌رێمی كوردستانیش له یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی عێراقی جێی كراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و كۆمپانیاكانیش ده‌بن به‌شێكه له‌و یاسایه، له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه پێویسته یاسای نه‌وت و غازیش په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌م یاسایه‌ش واته یاسای نه‌وت و غاز ده‌رناچێت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كرێت، به‌تایبه‌ت یاسای نه‌وت و غاز له ده‌ستوور هاتووه، به‌پێی ده‌ستووریش ماف به هه‌رێمی كوردستان و پارێزگا نه‌وتییه‌كانیش دراوه جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتییان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردن و كاركردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كان، كه‌واته ده‌توانم بڵێم ئه‌و یاسایه‌ی ده‌رچووه یاسایه‌كی زۆر باشه، ئیتر له‌سایه‌ی ئه‌و یاسایه بێت یان یاسای نه‌وت و غاز له ده‌رهێنان و گرێبه‌ست و هه‌نارده‌كرد و ناتوانێت ده‌ستی بگرێت، چونكه ده‌ستوور جۆرێك مافی به‌هه‌رێمی كوردستان داوه".
5ی ئاداری ئه‌مساڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق 14 یاسا و بڕیاری په‌سه‌ندكرد له نێویاندا یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی عێراقی كه به‌پێی ئه‌و یاسایه ئه‌م كۆمپانیایه كاری قۆستنه‌وه‌ی باشتره بۆ سامانی نه‌وت و غازی عێراق له بواری به‌دواداگه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و غاز و ئاماده‌كردن و گه‌شه‌پێدانی كێڵگه‌كان و به‌رهه‌مهێنان و بهبازاڕكردن و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ست پێیانه‌وه، جگه له وه‌به‌رهێنان له بواری پیشه‌سازییه‌كانی نه‌وت و غاز له‌سه‌ر بنه‌مای هونه‌ری و ئابووری بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زۆرترین داهات و كه‌مترین خه‌رجی و به‌و پێیه‌ی كه زۆرترین قازانج به گه‌لی عێراق بگه‌یه‌نێت.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غازی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه كه له‌ساڵی 2007ه‌وه كێشه‌ی له‌سه‌ره و هێشتا په‌سه‌ند نه‌كراوه و عێراقی به‌بێ یاسای نه‌وت و غاز هێشتووه‌ته‌وه، ئارێز عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند "له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان یاسای نه‌وت و غاز په‌سه‌ند ناكرێت، بزانیین بۆ خولی داهاتوو چۆن ده‌بێت، پێموایه ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر یاسایه‌ك رێكبكه‌ون، به‌ڵام له‌م خوله ناكرێت".
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی عێراق كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به بێ ئاماده‌بوونی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به ده‌نگی زۆرینه تێپه‌ڕێنرا و بووه جێی ره‌خنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت "له‌راستییدا ئه‌و دوو داهاته‌ی هه‌ن نزیكن له‌یه‌كتر، بڕوا ده‌كه‌م ئه‌و داهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان له نه‌وت ده‌ستی ده‌كه‌وێت به‌و نرخه‌ی دهیفرۆشێت هه‌مان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه له یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم دیاریكراوه و نزیكترن له‌یه‌كتره‌وه، بۆیه ئه‌مه پێویستی به رێككه‌وتن هه‌یه، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی یاساكهبین باشتره، چونكه كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام له‌رووی دارایی و ئابوورییه‌وه هه‌مان شته، له راستیشدا ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و یاسای بوودجه‌یه نه‌بێت ئه‌وا كێشه‌كان به هه‌ڵواسراوی ده‌مێننه‌وه".