Muhammet Ali Kemal
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
به‌غدا - AA
لهکۆنگرهیهکهی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی هه‌ریه‌ک له‌وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق، ده‌رباز محه‌مه‌د و کۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ران له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، فلیپۆ گراندی که له‌به‌غدا سازیانکرد، ده‌رباز محه‌مه‌د رایگه‌یاند: ''ئاماده‌کارییه‌کان بۆ دابینکردنی 50 هه‌زار خێوه‌ت بۆ ئه‌و خێزانانه که‌به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌وه مووسڵ جێده‌هێڵن، ته‌واوبووه''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ئاماده‌کارییه‌کان به‌هاوکاریی هه‌ریه‌ک له خاچی سوور، کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ته‌واوکراون و هه‌موو رێوشوێنێکی پێویست گیراوه‌ته به‌ر بۆ پێشوازییکردن له ئاواره‌کان.
وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌ی خێوه‌ته‌کانی تێدا ئاماده‌کراوه و ژماره‌ی پێشبینیکراوی ئاواره‌کان زانیاریی نه‌دا.
لای خۆیشییه‌وه فلیپۆ گراندی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد کۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه له‌ئاماده‌کارییه‌کانی بۆ پێشوازییکردن له ئاواره‌کان و پاراستنیان، جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوکارییه‌کان پێویسته له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کۆچ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کاندا هه‌ماهه‌نگیی بکرێت.
هاوکات وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق عادیله حه‌مود له‌روونکردنه‌وه‌یه‌کی نووسراودا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنی مووسڵدا پلانیان هه‌یه که تێیدا هاوکاریی پزیشکیی پێشکه‌شده‌که‌ن و نووسیویه‌تی: ''زیاتر له 50 ئۆتۆمبیلی فریاکه‌وتن و نه‌خۆشخانه‌ی جووڵاو له‌گه‌ڵ ده‌رمان و پێداویستیی پزیشکیی و لۆجستیی له‌چوارچێوه‌ی پلانی وه‌زاره‌ته‌که‌مان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ئاماده‌کراون''.