Kosar OSMAN
30 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2015
لەچوارچێوەی ریکەوتننامەی گۆڕینەوە لەنێوان رژێمی سووریا و ئۆپوزسیۆنی ئەو وڵاتە، 118 بریندار لە خۆرهەڵاتی دیمەشق، گەیەنرانە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆن. بەپێی زانیارییەکان ئەو بریندارانە لە زەبەدانییەوە گەیەنراونەتە ئیدلب.
گەواهیدەران ئاشکرایانکرد کە خەڵکی ئیدلب ئەو بریندارانەیان بە مەبەستی چارەسەرکردن، بە پاس و ئۆتۆمبیل گواستۆتەوە نەخۆشخانە.
جێی باسە 8 لەو بریندارانە بەهۆی سەختیی برینەکانیان گەیەنرانە تورکیا.