Hemn Osman
30 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2016
سهرۆكوهزیرانی رووسیا دیمیتری مێدڤێدیڤ، بڕیارێكی پاشكۆی سهبارهت به سزاکانی ئابووری وڵاتهكهی بۆسهر توركیا واژۆ كرد.
بەپێی راگەیەنراوێكی حكوومەتی رووسیا، لە 1ی كانوونی دووەمی 2016ەوە، كاری كۆمپانیاكانی توركیا لە دەستەبەركردنی پێویستیەكانی دامودەزگا و شارەوانیەكانی رووسیا لە بواری بیناسازی، گەشتوگوزار و هۆتێل قەدەغە دەكرێت.
لە راگەیانراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لەو مێژووە سزاكان دەچنە بواری جێبەجێ كردنەوە، ئەو رێككەوتنانەی پێشتر واژۆ كراون، بڕیارە نوێیەكەی سزاكان كاریگەرییان نابێت لەسەری، بەڵام هەندێ كۆمپانیای توركی قەدەغە كراون لەوەی لە رووسیا كار بكەن.