Zana Natık Kerem
06 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە بەغدا، مارتن ھوس رایگەیاند کە سەردانەکەی پاپا فرەنسیس، پەیامی ئاشتییە بۆ عێراق و ناوچەکە.
مارتن ھوس لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق تویتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نووسیوویەتی "بەبۆنەی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس، پیرۆزبایی لە سەرجەم عێراقییەکان دەکەم".
راشیگەیاندووە "سەردانەکەی پاپا، پەیامی ئاشتییە و ئومێدبەخشە بۆ عێراق و ناوچەکە".
دوێنێ ھەینی پاپا فرەنسیس بەسەردانێک گەیشتبووە عێراق کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.