Haydar Karaalp
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2019
بەغداد - AA
بە هۆی ئەگەری ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سبەینێ، وەزارەتی ناوخۆی عێراق تەواوی دەزگا ئەمنییەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
گوتەبێژی وەزارەتەکە خالید میحەننا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت ''تەواوی هێزە ئەمنییەکانی سەربە وەزارەتمان، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندەران، سەروماڵی هاووڵاتییان و موڵکە گشتییەکان لە خۆپیشاندانەکانی سبەینێدا، کەوتوونەتە دۆخی ئاگادارکردنەوە و ئامادەباشیەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هێزی پاراستن کە لە چوارچێوەی ئەرکی وەزارەتی ناوخۆدا دروستکراوە لە خۆپیشاندانەکاندا ئاسایشی خۆپیشاندەران دەپارێزێت و دەڵێت، ''داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە بۆ دووبارەنەکردنەوەی هەڵەی خۆپیشاندانەکانی پێشوو، گرنگی بدەن بە سەقامگیری و ئاشتی و داوا دەکەین کە هاووڵاتییان بەردەوامی بدەن بە رۆتینی ژیانی خۆیان.''
چاوەڕێ دەکرێت کە پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتارێک پێشکەش بکەن.
گوتەبێژی حکوومەت، سەعد حەدیسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەیدا ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکوەزیران لە گوتارەکەیدا ئاماژە بە پێدانی مووچەی مانگانە بە بێکارەکان و کەم کردنەوەی مووچەی بەرپرسانی دەوڵەت و چەند ریفۆرمێکی تر دەکات.