Ömer Erdem
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
مۆگادیشۆ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب له سۆماڵ، ١٨ تیرۆریست له چالاكی خران.
به پێی راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته، سوپای سۆماڵ له شارۆچكه‌ی جیلب-ی باشووری وڵات، ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ سه‌ر به‌رپرسه باڵاكانی رێكخراوه‌كه ئه‌نجامداوه.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌رێگه‌ی هێزی ئاسمانییه‌وه پاڵپشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كردووه كه تیایدا ١٨ ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه كوژراون، كه دووانیان به‌رپرسی باڵا بوون.
دوایین جار فه‌ڕه‌نسا له كانوونی دووه‌می ٢٠١٣دا بوو پاڵپشتی له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی سۆماڵ‌دا كرد دژ به رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب كه له گوندی بولۆ-مارهر چه‌ند سه‌ربازێكی بێ سه‌روشوێن ببوون.