Abdullah Abdulmanaf Shukur
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە، ١٠٣ ھەزار و ٩٩ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە، گەیشتە سێ ھەزار و ٣٨٠ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگهیهنراوێكدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە ئەنجامی دوو ھەزار و ٧٤٤ پشکنین، ١٤٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و سێ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگهیهنراوهكهی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
ھەولێر، ١٩ حاڵەت، سلێمانی ٢٩ حاڵەت، دھۆک ٨٩ حاڵەت و ئیدارەی گەرمیان یەک حاڵەت، ھاوکات یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان لە سلێمانی، یەک حاڵەت لە پارێزگای دھۆک و یەک حاڵەتیش لە هەڵەبجە تۆمارکراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگهیهنراوهكهدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٨٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە، ١٠٣ ھەزار و ٩٩ تووشبوو و سێ ھەزار و ٣٨٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە.