İzzet Taşkıran
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
سبەی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لەڕێی هێڵی ئاسمانیی تورکش ئەیرلاین لە چین-ەوە دەهێندرێتە تورکیا.
لەو بارەیەوە راوێژکاری راگەیاندنی کۆمپانیای تورکش ئەیرلاین راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە کاتژمێر ٠٦:١٠ی سبەی چوارشەممە ڤاکسینەکان لە پەکین-ی پایتەختی چین-ەوە دەگوازرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە یەکەم قۆناغدا، سێ ملیۆن ژەم ڤاکسین دەگوازرێتەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ و دواتر لەڕێی فڕۆکەیەکی دیکەوە ڤاکسینەکان دەگوازرێنەوە بۆ ئەنقەرە.