تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٤٦٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٦٨ کەس تووشی کۆرۆنای بوون و ١٢ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Abdullah Abdulmanaf Shukur  | 26.11.2021 - نوێکردنەوە : 27.11.2021
ھەرێمی کوردستان.. ٤٦٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی پێنج ھەزار و ٨٦٥ پشکنین، دەرەنجام ٤٦٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەمشێوەیە:‌

١٦٥ حاڵەت لە دهۆک ، ١٦٢ حاڵەت لە هەولێر، ١١٦ حاڵەت لە سلێمانی، ١٧ حاڵەت لە گەرمیان، پێنج حاڵەت لە راپەڕین و لە ھەڵەبجە سێ حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشی کردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە بەجۆرێک پێنج حاڵەت لە پارێزگای دھۆک، سێ حاڵەت لە پارێزگای هەولێر، دوو حاڵەت لە سلێمانی و دوو حاڵەتیش لە ئیدارەی راپەڕین.

ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٢٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە تێکڕای حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٧٤ ھەزار و ١٦٧ حاڵەت، لەو ژمارەیەش شەش ھەزار و ٨٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın