Burcu Çalık Göçümlü,Ahmet Sertan Usul
26 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
چاوەڕێ دەکرێت ھەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوە بۆ پێدانی رەزامەندی بەکارھێنانی بەپەلەی ڤاکسینی تورکیا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تورکۆڤاک (TURKOVAC) بەلایکەم سێ ھەفتەی پێ بچێت.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا رایگەیاند کە دوێنێ داوای رەزامەندی بەکارھێنانی بەپەلە بۆ تورکۆڤاک (TURKOVAC) کراوە و ھیوای خواست بەر لە کۆتایی ئەمساڵ ئەم ڤاکسینە بە شێوەیەکی بەربڵاو دەست بە وەرگرتنی بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان دوای ئەم داواکارییە کە پێشکەشی فەرمانگەی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانی تورکیا کراوە، رەزامەندی وەرگرتن بۆ بەکارھێنانی بەپەلەی تورکۆڤاک بەلایکەم سێ ھەفتە دەخایەنێت.
لە ئەگەری ئەنجامی ئەرێنی ئەم پرۆسەیەدا ڤاکسینەکە دەچێتە دۆخی بەرھەمھێنانی زنجیرەیی. وەزارەتی تەندروستی پلان بۆ ئەوە دادەنێت زنجیرەی بەرھەمھێنانی تورکۆڤاک لە دوو دامەزراوە لە تورکیا بەڕێوە بچێت.
بە بەرھەمھێنانی ئەو ڤاکسینە تورکیا وەک "وڵاتێکی بەرھەمھێنانی ڤاکسین"بەھێزتر دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا و پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو پێنج مادەی پرۆسەکانی تورکۆڤاک کۆ کردوونەتەوە.
١. کارەکانی بەرھەمھێنانی ڤاکسینی تورکیا کەی دەستی پێ کرد؟
یەکەمین ھەنگاوی قۆناغی یەکەمی تورکۆڤاک بە ھەماھەنگی لە نێوان زانکۆی ئەرجییەس و سەرۆکایەتی ئەنیستیتۆ تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەستی پێ کرد.
دوای ئەوەی لە ھەنگاوی یەکەمدا ڤاکیسنەکە لەسەر ٤٤ ئارەزوومەند تاقیکرایەوە، دۆزی یەکەمی ڤاکسینەکە لە ١٠ی شوبات دەرچوو و ھەنگاوی دووەمی ڤاکسینەکەیش لەسەر ٢٥٠ ئارەزوومەند تاقیکرایەوە و لە ھەردوو ھەنگاوەکەدا ئەنجامی باش بەدەست ھێندران.
ھەنگاوی سێیەمی ڤاکسینەکەیش کە خەڵکانێکی زیاتری دەگرتەوە لە ٢٢ی حوزەیرانەوە دەستی پێ کرد. ھەنگاوی سێیەمی ڤاکسینەکە بە بەشداری ھەزاران ئارەزوومەند لە ناوخۆ و دەرەوە ئەنجام درا و ڤاکسینەکە لەو کەسانە دەدرێت کە پێشتر تووشی کۆرۆنا نەبوون و ھیچ ڤاکسینێکی دیکەی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە.
٢. گرنگیی تاقیکردنەوە سەرجێییەکانی تورکۆڤاک (TURKOVAC) چین؟
تورکۆڤاک، بە ئەنجامدانی ھەشت تاقیکردنەوەی سەرجێیی جیاواز لە یەک کاتدا، تایبەتمەندی گشتگیرترین پرۆژەی پێشخستنی ڤاکسین لە تورکیا ھەڵدەگرێت.
لە چوارچێوەی تاقیکردنەوە سەرجێییەکاندا دوایین جار لە مانگی تشرینی یەکەمدا، لە تاقیکردنەوەیەکدا کە تورکۆڤاک وەکو دۆزێکی وەبیرھێنەرەوە لە سەر ٤١ نەخۆش لە ٢٨ پارێزگادا جێبەجێکرا.
لە چوارچێوەی تاقیکردنەوەی دۆزی وەبیرھێنەرەوە، نیوەی ئەو کەسە خۆبەخشانەی کە لە نێو ئەوانەی تەندروستیان باشە و تەمەنیان لە نێوان ١٨-٥٩ ساڵ دەبێت و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوونە و دوو دۆز ڤاکسینی سینۆڤاکیان وەرگرتووە، تورکۆڤاکیان وەکو دۆزی سێیەم وەرگرتووە و نیوەکەی دیکە ڤاکسینی سینۆڤاکیان پێدراوە.
ئەو تاقیکردنەوە سەرجێییانە کە بە پاڵپشتیی سەرۆکایەتی پەیمانگە تەندروستییەکانی تورکیا (TÜSEB)وە بەڕێوەچوو، گەیشتە قۆناغی تەواوکردنی. پلانی ئەوە دانراوە لە کاتێکی نزیکدا ئەنجامەکان ئاشکرا بکرێن.
٣. پێواژوویی داواکردنی رەزامەندی بەکارھێنانی بەپەلە و ھەڵسەنگاند چۆن بەڕێوەدەچێت؟
رەزامەندی بەکارھێنانی بەپەلە، بە مانای ئەو رەزامەندییە دێت کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و وەزارەتی تەندروستی لە چوارچێوەی نەخۆشییە گوازراوەکاندا دەدرێت، لە دۆخی جیاوازدا کە ھەڕشەی جیددی بۆسەر تەندروستیی گشتیدا درووستدەکات لەلایەن دامەزراوەی بەرپرسدا رەزامەندی بەکارھێنانە.
لە تورکیادا، پێواژووی ڤاکسینەکان، لەلایەن دامەزراوەی دەرمان ئامێری پزیشکی (TİTCK)وە لە کۆتایی وردبوونەوە کە لە ژێر رووناکی "رێبەری داواکردنی رەزامەندی بۆ بەکارھێنانی بەپەلە و ھەڵسەنگاندن" بەڕێوەدەچێت تەواو دەبێت.
بەپێی ئەمە، ھەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ ڤاکسینی خۆماڵی تورکۆڤاک، ئەنجامدەدرێت. کەی ئەم قۆناغە کۆتایی بێت ئەوە جەخت لەسەر ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوانە دەکرێت کە لەسەر ئەم ڤاکسینە کراوە و ماوەی ھەڵسەنگاندنی گشتگیر ئەنجامدەدرێت.
٤. ئایا تورکۆڤاک (TURKOVAC) لە بەرامبەر گۆڕاوەکاندا چالاکە؟
تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینی خۆماڵیی تورکۆڤاک، لەسەر گۆڕاوە جۆراوجۆرەکاندا بەڕێوەدەچێت.
لەم چوارچێوەیەدا، ڤاکسینەکە لە بەرامبەر گۆڕاوی ئالفادا سەدا ١٠٠ کاریگەری نیشانداوە و تاقیکردنەوەکان لەسەر گۆڕاوی دەلتا بەردەوامە.
٥. ئایا ئەو ڤاکسینە خۆماڵییە کاریگەرێکی لاوەکی دەسنیشانکراوی ھەیە؟
تورکۆڤاک (TURKOVAC)، کە بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پێوەرەکانی (GLP, GMP ، GCP) کە لە کارەکانی جیھانیی ڤاکسین دیاریکراوە، بەڕێوەدەچێت، لە تاقیکردنەوەکانی پێشخستنی ڤاکسینی ناچالاکدا تاکو ئێستا ھیچ کاریگەرێکی لاوەکی لە خۆبەخشەکاندا بەدی نەکراوە