توركيا

کارابوک.. ماسکێکی ئاسنی تایبەت بە سەربازێکی رۆمانی دۆزرایەوە

لە شاری دێرینی ھادریانۆپۆلیس ماسکێکی ئاسنی تایبەت بە سەربازێکی رۆمانی دۆزرایەوە.

Ahmet Özler  | 26.11.2021 - نوێکردنەوە : 29.12.2021
کارابوک.. ماسکێکی ئاسنی تایبەت بە سەربازێکی رۆمانی دۆزرایەوە ماسکێکی ئاسنی تایبەت بە سەربازێکی رۆمانی کە تەمەنی ھەزار و ھەشت ساڵ دەبێـت، لە کاتی کنە و پشکنین لە شاری دێرینی ھادریانۆپۆلیس لە شارۆچکەی ئێسکی پازاری سەر بە پارێزگای کارابوک لە باکووری خۆرئاوای تورکیا دۆزرایەوە. ( Ahmet Özler - ئاژانسی ئانادۆڵو )

Karabük

کارابوک - AA

ماسکێکی ئاسنی تایبەت بە سەربازێکی رۆمانی کە تەمەنی ھەزار و ھەشت ساڵ دەبێـت، لە کاتی کنە و پشکنین لە شاری دێرینی ھادریانۆپۆلیس لە شارۆچکەی ئێسکی پازاری سەر بە پارێزگای کارابوک لە باکووری خۆرئاوای تورکیا دۆزرایەوە.

لە چوارچێوەی کارەکانی کنە و پشکنین بۆ گەڕان بەدوای شوێنەواردا لە شاری دێرینی ھادریانۆپۆلیس، کە لە سەدەی یەکەمی پێش زایین دامەزراوە و تاکو سەدەی ھەشتەم دوای زایین بەردەوام بووە بە سەرپەرشتیاری مامۆستای بەشی شوێنەواری زانکۆی کارابوک پ.ی.د. ئەرسین چەلیکباش بەڕێوەدەچێت.

چەلیکباش، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە لەکاتی کنە و پشکنین لە شارە دێرینەکەدا شتی گرنگیان دۆزیوەتەوە و گوتی: "لە شوورای دیوارەکەدا مەزەندەی ئەوە دەکەین کە ئێرە پێگەیەی سەربازی بێت. لە کەنە و پشکنینەکانی ئێرەدا ماسکێکی ئاسنی دۆزرایەوە.

چەلیکباش، گوتیشی: "ھێشتا مێژووی ناوەچەکانی ناوەڕاستی دەریای رەش بە تەواوەتی روون نەبووەتەوە. لەرێگەی کارەکانمانەوە بەردەوام دەبین لە ئاشکرا کردنی مێژووی ناوچەکە. لە رێگەی کنە وپشکنینەکانمانەوە گەیشتینە داتای گرنگ سەبارەت بە ھەبوونی ئیمبراتۆریەتی رۆمانی. ئەم ماسکەش دەگەڕێتەوە بۆ سەربازێکی رۆمانی. ماسکێکی دەموچاوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سوارچاکێکی رۆمانی، پارچەیەکە لە سەرپارێزێک".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın