تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٣٦٩ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

Heman Hussein Yaseen  | 01.05.2021 - نوێکردنەوە : 02.05.2021
ھەرێمی کوردستان.. ٣٦٩ كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٩ كه‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە

وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شه‌ش هه‌زار و ٨٧٢ پشکنین، ٣٦٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە ھەولێر ٣٨ حاڵەت، سلێمانی ٤٥ حاڵەت، دھۆک ٢٧٧ حاڵەت و، هه‌ڵه‌بجه‌ نۆ حاڵه‌ت تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، شه‌ش حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك و یه‌ك حاڵه‌تیش له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان بووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٢٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٥١ ھەزار و ٢٥٧ حاڵەت کە لەو ژمارەیە چوار ھەزار و ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن