تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ١٣٩ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٠٤ ھەزار و ٣٣٤ حاڵەت.

Heman Hussein Yaseen  | 09.01.2021 - نوێکردنەوە : 10.01.2021
ھەرێمی کوردستان.. ١٣٩ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٠٤ ھەزار و ٣٣٤ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە سێ ھەزار و ٤١٨ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە کە تیاییدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی سێ ھەزار و ٧٧٣ پشکنین، ١٣٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، ھاوکات لەو ژمارەیەش سێ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

لە ھەریەک لە پارێزگاکانی ھەولێر، شەش حاڵەت، سلێمانی ھەشت حاڵەت، دھۆک ١٢٤ حاڵەت و، ئیدارەی گەرمیان یەک حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، ھاوکات سێ حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون کە دووانییان لە پارێزگای سلێمانی و یەک حاڵەتیش لە پارێزگای دھۆک بووە.

لە بەشێکی راگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە و، گەڕاونەتەوە نێو خێزانەکانییان.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٤ ھەزار و ٣٣٤ تووشبوو، لەنێویاندا سێ ھەزار و ٤١٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە ھاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش. ھەروەھا لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن