Heman Hussein Yaseen
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٢١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ١٢ هەزار و ٩٧٦ پشکنین، هەزار و ٩٢١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون؛ لە ھەولێر ٥١٢ حاڵەت، سلێمانی ٧٠٦ حاڵەت، دھۆک ٥٠٤، هەڵەبجە ٤٥ حاڵهت، گەرمیان ١٢٩ حاڵەت و راپەڕین ٢٥ حاڵەت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە حهفت حاڵهت له پارێزگای ههولێر، شهش حاڵهت له پارێزگای سلێمانی، شەش حاڵهت له پارێزگای دهۆك و دوو حاڵهت له پارێزگای ههڵهبجه بووه.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٤٤٠ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
راشیگەیاندووە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٨٤ ھەزار و ٦٥٠ حاڵەت و لەو ژمارەیەش پێنج ھەزار و ٢٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.