Cemal Sargati
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2016
بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى، دکتۆر میران محەمەد لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا رایگەیاند "ئەو پلانانەى کە وەک تەندروستى پارێزگاى سلێمانى دامان نابوو بۆ رۆژانى جەژن بەسەرکەوتوویى جێ بەجێ کران".
گوتیشى: "لەماوەى هەر چوار رۆژى جەژن هەشت هەزار و 851 کەس چارەسەریان بۆکراوە وهەزار و 786 نەخۆشى تریش خەوێندراون بەمەبەستى چارەسەر کردن وهەروەها 233 منداڵ لەدایک بوون لەو رێژەیەش 162 منداڵ بە سروشتى لەدایک بوون و 71 منداڵیان بە نەشتەرگەرى لەدایک بوون و 130منداڵیان کوڕ بوون و 103منداڵیان کچ بوون و وە 193 منداڵیان کورد بوون و 40 منداڵیان عەرەب بوون".
میران راشیگەیاند "25 حاڵەتى گیان لەدەستدان هەبووە لە هەرچوار رۆژى جەژن کە لەو ژمارەیەش یەک کەسیان بە حاڵەتى فیشەک بووە و 13 کەسى تر بە رووداوى هاتوچۆ بووە و دوو کەسیان بە حاڵەتى خنکان بووە وە و دوو کەسى تریش بەحاڵەتى سووتان بووە وحەوت کەسى تریش بە نەخۆشى گیانیان لەدەست داوە کە ئەمەش بە بەراوورد بە جەژنى قوربان هاوتایە ".
لەبارەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى نەشتەرگەرى خێرا بەڕێوەبەرى گشتى تەندورستى سلێمانى رایگەیاند "لەماوەى هەرچوار رۆژى جەژن لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى نەشتەرگەرى خێرا چوار هەزار و 259 کەس سەردانى ئەو نەخۆشخانەیان کردووە و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 786 کەس چارەسەریان بۆ کراوە و 473 کەسیى تریش خەوێندراوە ".
لەبارەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەناوى، دکتۆر میران محەمەد گوتى: "لەڕۆژانى جەژن هەزار و 392 کەس سەردانى ئەم نەخۆشخانەیان کردووە کە 708 نەخۆشیان چارەسەرى بۆ کراوە و 684 کەسى تریش خەوێندراوە لەنەخۆشخانەکەدا".
بەرێوەبەرى گشتى تەندورستى سلێمانى ئەوەشى ئاشکراکرد کە بە بەراوورد بە جەژنى رەمەزان رووداوەکانى هاتوچۆ زیادییان کردووە بەوەش حاڵەتى گیان لەدەستدانى رووداوى هاتوچۆ زیادی کردووە لە چاو جەژنى رەمەزان".