تەندروستی

ژمارەیەک خوێندکاری کەرەنتین کراو داواکارییان لە حکوومەتی هەرێم هەیە

دوای ئەوەی کە ژمارەیەک خوێندکاری خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دوو فڕۆکە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان، لەئێستادا لە چەندین هۆتێل و شوێنی جیادا کەرەنتین کراون.

Rewa Mahmood Hasan  | 31.03.2020 - نوێکردنەوە : 01.04.2020
ژمارەیەک خوێندکاری کەرەنتین کراو داواکارییان لە حکوومەتی هەرێم هەیە

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

دوای ئەوەی کە ژمارەیەک خوێندکاری خوێندنی باڵا لە زانکۆکانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دوو فڕۆکە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان، لەئێستادا لە چەندین هۆتێل و شوێنی جیادا کەرەنتین کراون.

نزیکەی ٣٠٠ خوێندکاری هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی ئەرجان لە قوبرسەوە بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە دوو فڕۆکە گەرێنرانەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

لەئێستادا سەرجەم ئەو خوێندکارانە لە هۆتێلەکانی شاری هەولێر کەرەنتین کراون، ئەویش بۆ رێگریکردن لە هەر جۆرە حاڵەتێکی نەخوازراو لە شێوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە نێو کۆمەڵگەدا لە ئەگەری تووشبوونی یەکێک لەو خوێندکارانەدا.

بەپێی زانیاریەکان فڕۆکەکە لە کاتژمێر١٦:٠٠ی رۆژی ٣٠ی ئازار لە قوبرسەوە بەرێکەوت و کاتژمێر١٩:٠٠ دوای ئەوەی ماوەیەک لە فڕۆکەخانەی ئەنتاڵیا مایەوە، بەرەو شاری هەولێر بەڕێکەوت.

بەپێی گوتەی خوێندکاران دوای وەرگرتنی پاسپۆرتەکانیان لەلایەن فەرمانبەری تەرخانکراو لە فڕۆکەخانە، سەرجەم خوێندکارەکان بە چەندین پاس بەرێکران بۆ شوێنی کەرەنتین کردنیان.

ژمارەیەک لە خوێندکارەکان کە ژمارەیان ٦٠ خوێندکارە لە یەکێک لە هوتێلەکانی شاری هەولێر جێگیر کراون، وێڕای سوپاسی حکوومەت بۆ هەوڵەکانیان لە گێرانەوەیان و بۆ هەرێمی کوردستان سەرەڕای قەدەغەی وەرگرتنی هەر جۆرە گەشتێکی فڕۆکەوانی و بەدەنگەوەهاتنی داواکانیان، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەکیان کە کەرەنتین کراون، کێشەیان بۆ دروست بووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە زۆرێک لە خوێندکارەکان وێڕای گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و بەجێهێشتنی زانکۆکانیان لە کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، بەڵام ناچارن کە لەرێی ئۆنلاینەوە درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن و هەندێکیان رۆژانە پێویستیان بەوەیە کە بەردەوام چەند کاتژمێرێک لە سەر هەڵی ئینتەرنێت لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ مامۆستاکانیان لە زانکۆکەدا، بەڵام بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و لاوازی هێڵەکانی ئینتەرنێت ناتوانن ئەو پەیوەندیانە بە دروستی ئەنجام بدەن و زۆرێکیان بەو هۆیەوە دوا دەکەون لە وەرگرتنی وانەکانیان.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، دۆستی جەمال کە خوێندکاری دکتۆرایە لە Business Administration لە زانکۆی نێوەوڵەتی قوبرس لە شاری لەفکۆشا، ئاماژەی بەوەدا کە هەر سێ کەس لە ژوورێکدا جێگیر کراون و بەهۆی لاوازی هێڵی ئینتەرنێتەکانەوە ناتوانن بەردەوام بن لە خوێندنەکەیان، ئەمە وێڕای سوپاسی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو خەمخۆریەی کە هاتن بەدەنگیانەوە بۆ هێنانەوەیان لەو وڵاتە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەشێک لە خوێندکاران باس لەوە دەکەن ئەو شوێنەی لێی دەمێننەوە هەندێکیان مەرجی تەندروستیان لاوازە و داوا دەکەن کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەر جارێکی تر بێت بە دەنگیانەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın