ئێران.. ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ هەزار و ٤٥٢ کەس
- ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئێران گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ سێ هەزار و ٤٥٢ كەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتە ٥٥ هەزار و ٧٤٣ كەس.
Ankara
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئێران گیانیان لەدەستداوە بەرزبوویەوە بۆ سێ هەزار و ٤٥٢ كەس و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتە ٥٥ هەزار و ٧٤٣ كەس.
لەوبارەوە بهرپرسی پهیوهندییه گشتییەكان و راگەیاندن له وهزارهتی تهندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور لە لێدواونێکدا رایگەیاند کە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٥٦٠ کەسی دیکە لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئاماژەی بەوەیشکرد کە بەمەش كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئێران تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەرزبووەتەوە بۆ ٥٥ هەزار ٧٤٣ كەس.
كیانوش جیهانپور باسی لەوەیشکرد کە هەر لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٨ کەسی دیکە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی گشتیی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئێران بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و ٤٥٢ كەس.
راشیگەیاند كە لەنێو سەرجەم تووشبووەكاندا، چوار هەزار و ١٠٣ یان رەوشیان خراپە.
بهرپرسی پهیوهندییه گشتییەكان و راگەیاندن له وهزارهتی تهندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپورئاشکراشیکرد، کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی کە داوی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە ١٩ هەزار و ٧٣٦ کەس.