جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ژماره‌ی تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرانسەرى جيهان ٤٥ مليۆنى تێپه‌ڕاند

ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان، ٤٥ مليۆنى تێپەڕاند.

Zehra Ulucak  | 30.10.2020 - نوێکردنەوە : 30.10.2020
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرانسەرى جيهان ٤٥ مليۆنى تێپه‌ڕاند

Ankara

ئەنقەرە - AA

ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان، ٤٥ مليۆنى تێپەڕاند.

بە گوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى "Worldometer" ، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، كە لە شارى وهان سەر بە هەرێمى هوبەى لە‌ چین سه‌ریهه‌ڵدا و لە سەرانسەرى جيهان تەشەنەی كرد، بۆ ٤٥ مليۆن و ٦٤ هەزار و ٧٠٠ حاڵه‌ت بەرزبووەتەوە.

زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە نۆ مليۆن و ١٤٨ هەزار و ٤٦٢ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.

له‌دوای ئەمريكا، هيندستان (هەشت مليۆن و ٧١ هەزار و ١٨٩)، بەڕازيل (پێنج مليۆن و ٤٧٤ هەزار و ٨٤٠)، رووسيا (يەك مليۆن و ٥٨١ هەزار و ٦٩٣)، فەڕەنسا (يەك مليۆن و ٢٣٥ هەزار و ١٣٢)، ئيسپانيا (يەك مليۆن و ١٩٤ هەزار و ٦٨١)، ئەرژەنتين (يەك مليۆن و ١٣٠ هەزار و ٥٣٣)، كۆلۆمبيا (يەك مليۆن و ٤١ هەزار و ٩٣٥)، بەريتانيا (٩٦٥ هەزار و ٣٤٠) ، مەكسيك (٩٠٦ هەزار و ٨٦٣) و پيرو (٨٩٤ هەزار و ٩٢٨) حاڵه‌تى تووشبوون بە (COVID-19).

لە سەرانسەرى جيهان يەک مليۆن و ١٨٣ هەزار و ٧٨ كەس دوای تووشبوونیان ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و ٣٢ مليۆن و ٨٥٦ هەزار و ٤٨٣ تووشبووى په‌تاكه‌ دوای چارەسەری پزیشکیی، چاكبوونەتەوە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın