Ahmet Furkan Mercan
05 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2021
تۆکیۆ - AA
بەهۆی دۆزینەوەی ماددەیەکی نامۆ، یەک ملیۆن ٦٠٠ هەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمی کۆمپانیای مۆدێرنا کۆدەکرێنەوە.
کۆمپانیای مۆدێرنا-ی ئەمریکی کە یەکێکە لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان لەگەڵ کۆمپانیای تاکێدا-ی ژاپۆنی هاوبەشیی، دەربارەی ئەو ڤاکسینانە بڕیاریان دا کە ماددەیەکی نامۆیان تیادا دۆزراوەتەوە.
بەمپێیەش یەک ملیۆن ٦٠٠ هەزار دۆز ڤاکسین کۆدەکرێتەوە.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات کە هەفتەی رابردوو، وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن ئەوەی راگەیاند کە شووشە نەکراوەکانی ڤاکسینی مۆدێرنا ناوەکەیان پیسە و لە هەندێک شووشەشدا ماددەیەکی نامۆ دۆزراوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن، هەروەها بڕیاریشی دا بەکارهێنانی یەک ملیۆن ٦٠٠ هەزار دۆز ڤاکسینی مۆدێرنا کە لە ئیسپانیا بەرهەمهێندرابوو، هەڵپەسێرێت.
بە هەمان شێوە کۆمپانیای تاکێدا-ی ژاپۆنی وەک رێوشوێنێکی ئەمنی بڕیاری دا بەکارهێنانی ئەو دۆزە ڤاکسینانەی کە لە ئیسپانیا بەرهەمدەهێندرێن، بوەستێنێت.