Sarmand Hameed
20 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە کە لە شاری سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەدین سەریهەڵدا، بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکراوە.
گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵی عێراق، حەمید نایف لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "ناوەندى ئەنفلۆنزاى باڵندە کە سامەڕا بووە بە تەواوەتى کۆنترۆڵ کراوە، ئەوەش لە رێگەى رێوشوێنى گونجاو وەک کەرەنتین بە درێژایى سێ کیلۆمەتر و لەناوبردنى هەزاران مریشکى تووشبوو و پاکژکردنەوەى هۆڵەکان، لەگەڵ چاودێرى و بەدواداچوونى بەردەوام.
حەمید نایف راشیگەیاند، ژمارەیەکى زۆر هێلکە و مریشک لە پارێزگاکە هەن کە پاکن و دوورن لە ناوچەى بڵاوبوونەوەى پەتاکە و دەتوانرێت بە بڕوانامەى پشکنینى فێرتێرنەرى بە پارێزگاکانى دیکە بفرۆشرێن، ئەوەش لەپێناو زیان نەگەیشتن بە بەرهەمهێنەران و پێویستیان بەوەیە ئەو بەرهەمە بە بازاڕ بکرێن،
بە گوتەی حەمید نایف، ئەو جۆرەى ئەنفلۆنزاکە کە H5N8 بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە.
گوتەبێژى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق داوای لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و دەزگا ئەمنییەکان کرد ئاسانکارى بکەن بۆ گواستنەوەى ئەو بەرهەمانە بە بڕوانامەى پشکنینى ڤێرتێنەرى، وەزارەتى تەندروستیش رێگرى نەکردوە لە گواستنەوەى ئەو بەرهەمە چونکە پەتاکە بەتەواوەتى کۆنترۆڵ کراوە.