جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٥٩٢ تووشبوون و چوار گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ١٧٩ کەس چاکبوونەتەوە، چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 06.05.2021 - نوێکردنەوە : 07.05.2021
هەرێمی کوردستان.. ٥٩٢ تووشبوون و چوار گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ١٧٩ کەس چاکبوونەتەوە، چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٢ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٢٧٠ کەس، ٢٢٠ لە دهۆک، ٤٦ لە هەولێر، ٤٢ لە گەرمیان، نۆ لە هەڵەبجە و پێنج کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٧٩ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٤٥٧ کەس، ٣٧١ لە سلێمانی، ٢٨٨ لە هەولێر، ٤٧ کەس لە گەرمیان، نۆ کەس لە راپەڕین و حەوت کەسیش لە هەڵەبجە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە دهۆک و یەک کەسیش لە سلێمانی.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٦٨١ هەزار و ٦٨٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٥٤ هەزار و ٩٥١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ٧٩ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٣٣ هەزار و ٤٢٠ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و ١٧ هەزار و ٤٥٢ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın