Hawkar Yaseen
16 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٦٢ تووشبوو، ٨٧ لە سلێمانی، ٨٢ لە دهۆک، ١٨ لە گەرمیان و چوار کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠١ کەس لە ڤایرۆسەکەوە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٧٥ کەس، ٦٥ کەس لە دهۆک، ٥٣ کەس لە سلێمانی و هەشت کەسیش لە گەرمیان.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە دهۆک، دوو کەس لە سلێمانی و کەسێک لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیشداوە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکە تا ئێستا گەیشتووەتە، ١١٣ هەزار و ٤٥٧ حاڵەت و لەو ژمارەیەش ١٠٥ هەزار و ٨٨٤ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و ٩٩٩ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان و سێ هەزار و ٥٧٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.