Hawkar Yaseen
26 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٦٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٦٤٠ تووشبوو، ٣٨٨ لە هەولێر، ١١٥ لە دهۆک، ٥٩ لە گەرمیان، ٤٧ لە هەڵەبجە و ١٦ کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٤٦٥ کەس، ٣٢٠ کەس لە هەولێر، ٢٢١ کەس لە دهۆک، ٣٣ لە گەرمیان، ٣٤ کەس لە هەڵەبجە و ١٢ کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، ١٠ کەس لە سلێمانی، سێ لە هەولێر و کەسێکیش لە گەرمیان.
راشیگەیاندووە کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٩٥ هەزار و ٧٧٠ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٣٢٦ هەزار و ٦٩٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٢٩٢ هەزار و ٩٦٧ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٧ هەزار و ٩٢١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا پێنج هەزار و ٨٠٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.