Hawkar Yaseen
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٧٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٧٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٤٨٩ تووشبوو، ٤١٠ لە دهۆک، ٢٠٠ لە سلێمانی، ٤٠ لە گەرمیان، ١٠ کەس لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ٢١ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٧١ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٠٣ کەس، ١٠٦ کەس لە هەولێر، ١٤ کەس لە سلێمانی، ٣٣ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش ١٥ کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ١٣ کەس لە دهۆک، هەشت کەس لە سلێمانی، سێ کەس لە هەولێر، سێ کەس لە راپەڕین و دوو کەسیش لە هەڵەبجە.
تا ئێستا ٨٧ هەزار و ٧٧٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە لەو ژمارەیە ٥٤ هەزار و ٤٧یان چاکبوونەتەوە و ٣٠ هەزار و ٩٦٣یان ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها دوو هەزار و ٧٦٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.