تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. سێ هەزار و ١٤٩ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١٤٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٧٩٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە، هەروەها ١٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen  | 03.08.2021 - نوێکردنەوە : 04.08.2021
هەرێمی کوردستان.. سێ هەزار و ١٤٩ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ١٤٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە هەزار و ٤٠٥ کەس، ٨٤٨ لە هەولێر، ٨١٣ لە سلێمانی، ٤٧ لە گەرمیان و ٣٦ کەسیش لە هەڵەبجە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٢٩ کەس، ٢٨٦ لە هەولێر، ١٤٣ لە دهۆک، ٣٢ لە گەرمیان، چوار کەس لە راپەڕین و سێ کەسیش لە هەڵەبجە.

ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەشت کەس لە دهۆک، چوار لە سلێمانی، سێ لە هەولێر و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان، دوو ملیۆن و ٥٠٥ هەزار و ٣٧٩ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و ٢٤٠ هەزار و ٨٧٩ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٢٠١ هەزار و ٩٨٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٤ هەزار و ٦٥ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان و تا ئێستا چوار هەزار و ٨٣٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın