ههولێر.. نهخۆشخانهی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ كرایهوه
- به مهبهستی ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڵکشانی نوێی پەتای کۆرۆنا و بڵاوبونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو، یەکەیەکی تەندروستی گەورە بۆ چاودێری چڕ بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ له ههولێر كرایهوه.
Arbil
ههولێر - AA
به مهبهستی ئامادەکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڵکشانی نوێی پەتای کۆرۆنا و بڵاوبونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو، یەکەیەکی تەندروستی گەورە بۆ چاودێری چڕ بەناوی نەخۆشخانەی لالاڤ له ههولێر كرایهوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی و پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ لە ھەولێر کرایەوە کە ٤٠ قەرەوەێڵە لەخۆدەگرێت و لە سبەی دووشەممەوە، بەشێوەیەکی فەرمیی دەتوانێت نەخۆش وەربگرێت.
نەخۆشخانەکە دەکەوێتە نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و ٤٠ قەرەوێڵە لەخۆدەگرێت و ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا کە سەرجەم پێداویستی پزیشکیی بۆ دابینکراوە و ئەوانەی باری تەندروستییان ناجێگیربێت، لەم نەخۆشخانەیە دەتوانن چارەسەری پێویست وەربگرن.
لە سەرەتای رێورەسمەکەدا، پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەکرد کە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توانراوە پێداویستییە سەرەتاییەکان دابین بکرێت و لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی تەندروستیشدا خزمەتگوزاری زیاتر دابینکرا و کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیەش یەکێکە لە پلانەکانی وەزارەتی تەندروستی.
ئومێد خۆشناو گوتی: ''سەرەتا درود بۆ گیانی پارێزگاری پێشوو، فەرسەت سۆفی کە رۆڵێلی گرنگی ھەبوو لە تەواوکردنی ئەم سەنتەرە، ئێمەش وێڕای پشتیوانیکردن لە سەرمایەداران، تەئکید دەکەینەوە کە پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت ھاوشان لەگەڵ حکوومەت، دەتوانێت خزمەتگوزاری زۆرتر پێشکەش بکات و لەم چوارچێوەیەدا، دەرگای پارێزگای ھەولێر بە ھاوبەشی لەگەڵ دەستەی وەبەرھێنان بەڕووی سەرمایەداران و کەرتی تایبەت دەکەینەوە ھەرچی ئاسانکارییە پێشکەیشیاندەکەین".
ئومێد خۆشناو هەروەها گوتی: ''لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھان لە سێکتەری تەندروستی لە ھەموو دونیا ھەژانێک روویدا و وڵاتی ئێمەش بەدەر نەبوو لەم ھەژانە و ئەگەر سەیر بکەین لە سەرەتادا، تەنھا توانا مرۆییەکان و لێزانینی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بوونە فریادرەس و بە دڵنایییەوە لەم کارەشدا، بەشێک لە کەموکوڕییەکانمان دەرکەوت، بۆیە حکوومەتی ھەرێم لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەتی تەندروستی ھەموو پێداویستییەکی خێرا دابینکرا و کردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیەش یەکێکە لەو کارانە''.
لە رێورەسمەکەدا وهزیری تهندروستئی ههرێمی كوردستان، سامان بەرزنجی گوتی: ''ئهمڕۆ بهشدارین لە کردنەوەی پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجیی لە خزمەتگوزاریییەکانی چارەسەرکردنی پزیشکیی، پڕۆژەی کردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەت بە چاودێری چڕ کە دووەمین قۆناغی خزمەتگوزاریی پزیشکییە و قۆناغی کۆتاییە بۆ گەڕانەوەی ژیان و ئومێد بۆ مرۆڤ کە خزمەتگوزارییەکی چڕ ھەیە بۆ ئەو نەخۆشانەی دەکەونه ژێر ئامێری چڕ، بۆیە وێڕای ئەوەی چەند گرنگە ژێرخانێکی بەھێز بۆ ئەم نەخۆشخانەیە ھەبێت، ههروهها ھەڵبژاردنی ئەم پڕۆژەیەش پەیامێکی گەورە و مرۆڤدۆستییە و لە کاتێکی زۆر گرنگ تەواوکرا و لە ھەمانکاتدا ئەم پڕۆژەیە نەک تەنھا بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا، بەڵکو بۆ ھەموو نەخۆشییەک و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشخانەکانی دیکە دهتوانرێت له داهاتوودا سوودی لێ وهربگیرێت''.
وهزیری تهندروستی ههرێمی كوردستان ئاماژەی به دامهرزاندنی ٥٠٠ كارمهندی تهندروستیدا و گوتی: ''ھاوشان لەگەڵ دابینکردنی ئەو ئامێر و پێداویستیییانه و سەرچاوەیەکی زۆری لە پزیشکان و كارمهندانی تەندروستی، سوپاس بۆ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان کە لە بڕیارێکدا رەزامەندی دەربڕی بە دامەزراندنی ٥٠٠ کارمەندی تەندروستی و سڕکردن و پەرستارانی زانکۆ بۆ ھەموو پارێزگا و بهڕێوهبهرایهتییه تەندروستییەکان بۆ ئهوهی بتوانن خزمهت بكهن''.
سامان بهرزنجی ئهوهیشی خستهڕوو كه بهشێكی زۆری تووشبووانی ئێستای كۆرۆنا له جۆری گۆڕاوهكهیه و هۆشداریشیدا كه دهبێت ههمووان پابهندی رێنماییه تهندروستییهكان بن بۆ ئهوهی بتوانرێت رووبهڕووی ئهم ڤایرۆسه ببنهوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن