Fakhradin Ibrahim Mohammad
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە، "له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٣ كهس بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لهدهستداوه".
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەو ئامارانە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٦٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هاوکات ٢٣ كهسیش بههۆیەوە گیانیان لهدهستداوه.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە، "له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٩٩ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە".
بە پێی ئەو ئامارانە، "کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ٩٢ هەزار و ٥٧٧ کەس و هەروەها تا ئێستا دوو هەزار و ٩٥٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە، "تا ئێستا ٥٧ هەزار و ١٤٦ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە".