"لە جەژندا خۆتان بەدوور بگرن لە خواردنی سوێر و زۆرشیرین"
- دکتۆرێک لە تورکیا داوا دەکات ئەو کەسانەی لە رەمەزاندا بەڕۆژووبوون و بە هۆیەوە میتابۆلیزيان خاو بۆتەوە و نەخۆشی دڵیان لەگەڵە لە رۆژانی جەژندا، دوور بکەونەوە لە شیرینی زۆر و خواردنی سوێر کە دواجار دەبنە هۆکاری کێشەی تەندروستی بۆ دڵیان.
Ankara
ئەنقەرە-AA
دکتۆرێک لە تورکیا داوا دەکات ئەو کەسانەی لە رەمەزاندا بەڕۆژووبوون و بە هۆیەوە میتابۆلیزيان خاو بۆتەوە و نەخۆشی دڵیان لەگەڵە لە رۆژانی جەژندا، دوور بکەونەوە لە شیرینی زۆر و خواردنی سوێر کە دواجار دەبنە هۆکاری کێشەی تەندروستی بۆ دڵیان.
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکان لە زانکۆی زانستی تەندروستیی، پرۆفیسۆر دکتۆر مورات چەلیک لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە نەخۆشی دڵ یەکێکە لە نەخۆشییە هەستیارەکان و دەبێت بەردەوام ئاگاداری خۆیان بن و هەندێک رێوشوێن هەیە تووشبوان بیگرنە بەر کە سەرەتا خۆی لە سیستەمی خۆراکدا دەبینێتەوە.
پرۆفیسۆر دکتۆر مورات چەلیک ئاماژە بەوە دەکات لەبری پێدانی دیەتێکی دیاریکراو، پێشنیاز دەکات خواردنی سەوزە و میوە و شلەمەنی زیاد بکرێت و دوور بکەونەوە لە خۆراکە ئاژەڵییەکان و ئەو گۆشتانەشی کە پێویستە بیخۆن لەشێوەی بر‌ژاو، کوڵاو یان بەبوخاردا بن باشترە.
پرۆفیسۆر دکتۆر مورات چەلیک هۆشداری دەدات کە ئەوانەی نەخۆشی دڵیان لەگەڵە نابێت ئەو بەرهەمانە بخۆن کە چەوری تێکچوویان لەنێودایە و دەڵێت، ''لە بەرهەمەکانی شیر، گۆشتی سپی و سووردا چەوری تێکچوو کەمە. لە خۆراکە ئامادەکراوەکاندا وەک سەلامی (سۆسیج و هاوشێوەکانی) رۆنی تێکچووی زۆری لەنێودایە. ره‌نگه ئه‌وانه‌یش كاریگه‌ری بكه‌نه سه‌ر دیواره‌كانی دڵ و ببنه هۆی خراپبوونی نه‌خۆشییه‌كه یان ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه. دووربكه‌ونه‌وه له خواردنه له‌قتونراوه‌كان. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه پێویسته وریابن له به‌كاربردنی خوێدا. له‌ناو دۆشاو، په‌نیر و خۆراكه خۆشكراوه‌كاندا رێژه‌یه‌كی زۆر خوێ هه‌یه. پێویسته ئه‌وانه‌یش له رێژه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌كارببرێن''.
مورات چه‌لیك باسی له‌وه كرد كه خه‌ڵكی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له جه‌ژندا و له دوای مانگێك رۆژوو گرتن ئه‌و خواردنانه زۆرتر بخۆن كه لێی دووربوون، هاوكات ئامۆژگاری بۆ جه‌ژن خسته‌ڕوو و گوتی: '' له جه‌ژندا كه‌م و ناوه ناو بخۆن. زۆر شیرینی مه‌خۆن. ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه كاتێک خواردنێک ده‌خۆن كه رێژه‌ی شه‌كر تیایاندا به‌رزه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاستی شه‌كر له له‌شیاندا ناهاوسه‌نگ ده‌بێت و به هۆیه‌وه نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌ره‌وخراپبوون ده‌چێت. بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌ژندا دڵتان قورسایی نه‌كه‌وێته سه‌ر وریابن له‌و شتانه‌ی ده‌یخۆن''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن