Zana Natık Kerem
07 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاویكردهوه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ١١٢ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە و حەوت ھەزار و ٩٧٣ کەس تۆشی ڤایرۆسەکە بوون و ٥٩ کەسی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ ھەزار و ١١٢ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حەوت ھەزار و ٩٧٣ کەس تۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٩ کەسی دیکەیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراقدا باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧٠٤ ھەزار و ٣٦٣ کەس و لەو ژمارەیەش یەک ملیۆن و ٥٢٠ ھەزار کەس چاکبوونەتەوە و ١٩ ھەزار و ١٤٦ کەسی دیکەیش گیانیان لهدهستداوه.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ١٥ ھەزار و ١٦٤ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیشداوە کە تا ئێستا، دوو ملیۆن و ١١٥ ھەزار و ٤٥٦ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.