Rewa Mahmood Hasan
07 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2021
سلێمانی-AA
ئەمڕۆ شەپۆلێکی باران بارین سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە لەنێویشیاندا شاری سلێمانی.
بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەکە كردووه، ماوەی سێ رۆژە ناو بە ناو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم، نمه باران دەبارێت و لەهەندێک ناوچەش بە لێزمە بۆ چەند خولهكێك بەردەوام دەبێت.
ئەمرۆ كاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ شەپۆلێکی نهرمه باران و ناو بە ناو بەخوڕ، شاری سلێمانی گرتەوە.
هاووڵاتیان دوای شەپۆلێکی گەرمای بەتینی هاوین کە ماوەی زیاتر مانگێکە ناوچەکەی گرتووهتەوە، خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕی به بارانهكه.
منداڵان بۆ دەربڕینی خۆشییەکانیان هاتنه دەرهوه و لە بەردەم باراندا خۆیان تەڕ دەکرد، تاوەکو خۆیان فێنک بکەنەوە.
هەندێکی تر لەهاووڵاتیان بە گرتنی وێنەی سێڵفی خۆشحاڵییان دەردەبڕی، لەکاتێکدا لە کەشوهەوای پارێزگای سلێمانیدا ئهستهمه، لە چلەی هاویندا باران ببارێت، بۆیە ئەمەش وەک داردەیەکی تاڕادەیەک نامۆ وەهایە بهلای خهڵكهوه.