تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

حکوومەتی عێراق: "کەسانی سەروو ١٨ ساڵ دەتوانن دۆزی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن"

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: " بەئامانجی زیاترکردنی بەرگریی لەشی ئەو کەسانەی کە سوودمەندبوون لە ڤاکسینەکان و پاراستنیان لە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بڕیاردراوە کە کەسانی سەروو ١٨ ساڵ، دۆزی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن".

Zana Natık Kerem  | 24.01.2022 - نوێکردنەوە : 24.01.2022
حکوومەتی عێراق: "کەسانی سەروو ١٨ ساڵ دەتوانن دۆزی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە کەسانی سەروو ١٨ ساڵ، دەتوانن دۆزی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوە دراوە بەئامانجی زیاترکردنی بەرگریی لەشی ئەو کەسانەی کە سوودمەندبوون لە ڤاکسینەکان و پاراستنیان لە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بڕیاردراوە کە کەسانی سەروو ١٨ ساڵ، دۆزی سێیەمی ڤاکسین وەربگرن.

باس لەوەش کراوە، بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی لیژنەی زانستیی راوێژکاریی بۆ پرۆگرامی خۆپارێزیی دراوە کە لە ١٥ ئەم مانگە ئەنجامدراوە.

ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو ملیۆن و ١٥٤ ھەزار و ٢٣٧ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٤ ھەزار و ٢٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٧٨ ھەزار و ٤٢٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٥٨ ھەزار و ٦٨ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın