Sarmand Hameed
26 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کە تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵە و دانیشتووی شاری دەربەندیخانە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٠ حالەت و دوو گیان لەدەستدان، هەروەها ١٣ نەخۆشیش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و گەڕێنراونەتەوە ماڵەوە.