Ahmet Dursun
25 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، ئیرهچ حه‌ریرچی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) بووه.
حه‌ریرچی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوێنێ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای جه‌سته‌ی خرابووه ژێر چاودێری پزیشكی و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌ویش تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه و ده‌ڵێت "چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتن. منیش تووشی كۆرۆنا بووم".
حه‌ریرچی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌وشی ته‌ندروستی باشه، ده‌ڵێت "دڵنیا بن چۆك به‌و ڤایرۆسه‌دا ده‌ده‌م".