Fuat Kabakcı,Zuhal Demirci
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە- AA
ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٤٩ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٢٤٨ هه‌زار و ٧٩٤ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٤٩ ملیۆن و ٦٦٩ هه‌زار و ١٧٢ كه‌س، ٣٥ ملیۆن و ٢٥٦ هەزار و ١٦ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١٣ ملیۆن و ١٦٤ هەزار و ٣٦٢ کەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ٥٩ هه‌زار و ٧٨٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٤٢ هەزار و ٢٣٩ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.