Fuat Kabakcı
28 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە -AA
ژمارەی ئەوانەی کە دوای چارەسەری پزیشکی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھان چاکبوونەوە ٤٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer" کە تایبەتە بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان، ژمارەی ئەوانەی کە دوای چارەسەری پزیشکی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری جیھان چاکبوونەوە گەیشتووەتە، ٤٣ ملیۆن و ھەزار و ١٣ کەس.
ئەو سێ وڵاتەی جیھان کە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونی تیایاندا تۆمارکراون بە هەمان شێوە زۆرترین حاڵەتەکانی چاکبوونەوەش هەر لەو سێ وڵاتە تۆمارکراوە.
لە ھیندستان ھەشت ملیۆن و ٧٧٣ ھەزار و ١٠٣ کەس، لە ئەمریکا حەوت ملیۆن و ٩٤٩ ھەزار و ٤٦٨ کەس و لە بەڕازیلیش پێنج ملیۆن و ٥٣٦ ھەزار و ٥٢٤ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.