Gamze Türkoğlu Oğuz
28 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى تووشبووان بە پەتای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا، ٨١ مليۆنى تێپەڕاند.
بەگوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer"، ژمارهی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە لە شارى وهان رۆژهەڵاتی چین سهری ههڵدا و بە جيهاندا بڵاوبووەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٨١ مليۆن و ١٤٤ هەزار و ٩٩٤ حاڵهت.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا تۆماركردووە، بەم شێوەیەیە:
''ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا ١٩ مليۆن و ٥٧٣ هەزار و ٨٤٧ حاڵەت، هيندستان ١٠ مليۆن و ٢٠٨ هەزار و ٧٢٥ حاڵەت، بەڕازيل حەوت مليۆن و ٤٨٤ هەزار و ٢٨٥ حاڵەت، رووسيا سێ مليۆن و ٥٠ هەزار و ٢٤٨ حاڵەت، فەڕەنسا دوو مليۆن و ٥٥٩ هەزار و ٦٨٦ حاڵەت، بەريتانيا دوو مليۆن و ٢٨٨ هەزار و ٣٤٥ حاڵەت، تورکیا دوو مليۆن و ١٤٧ هەزار و ٥٧٨ حاڵەت، ئيتاڵيا دوو ملیۆن و ٤٧ هەزار و ٦٩٦ حاڵهت، ئيسپانيا يەك مليۆن و ٨٦٩ هەزار و ٦١٠ حاڵەت، ئەڵمانیا یەک ملیۆن و ٦٥٥ هەزار و ٣٢٢ حاڵهت''.
لە سەرانسەرى جيهاندا، يەک مليۆن و ٧٧١ هەزار و ٩٨١ كەس بەهۆی پەتاکەوە گيانيان لەدەستداوە و ٥٧ مليۆن و ٢٩٣ هەزار و ٧٦٥ تووشبووش بەسەر پهتاكهدا سەرکەوتوون و چاكبوونەتەوە.