تره‌مپ ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی بڵاوده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "داوای ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی دیكه ده‌كه‌ن. ئاماده‌م پێیان بده‌م. چونكه دووشه‌ممه پشووه ئه‌گه‌ری زۆره سێشه‌ممه كرۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌تان پێبده‌ین".
New York
نیویۆرك – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند رۆژی سێشه‌ممه ناوه‌ڕۆكی دووه‌مین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی بڵاوده‌كاته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ له‌كارلادانی ناوبراو كراوه‌ته‌وه.
تره‌مپ به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و ئه‌لاباما له بنكه‌ی ئاسمانی Joint Base Andrews به میدیاكارانی راگه‌یاند: "داوای ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی دیكه ده‌كه‌ن. ئاماده‌م پێیان بده‌م. چونكه دووشه‌ممه پشووه ئه‌گه‌ری زۆره سێشه‌ممه كرۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌تان پێبده‌ین".
تره‌مپ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له نیساندا و دووه‌مینیشی له ته‌مووزدا له‌گه‌ڵ زێلێنسكی ئه‌نجام داوه و گوتی: "ناوه‌ڕۆكی دووه‌مین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیش بخوێننه‌وه پێم بڵێن كه ئایا هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك روویداوه".
پێشتر كۆشكی سپی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی نێوان تره‌مپ و زێلێنسكی بڵاوكردبۆوه و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌ش كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سێشه‌ممه بڵاوبكرێته‌وه، هی مانگی نیسانه.
یه‌كه‌ین دانیشتن له میانی لێكۆڵینه‌وه بۆ له‌كارلادانی تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمارییه‌كان داوا ده‌كه‌ن وه‌ك گه‌واهیده‌ر گوێ له كوڕی جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و كاندیدی به‌رایی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ٢٠٢٠ جۆ بایدن، هه‌نته‌ر بایدن و ئه‌و په‌یامنێره‌ی كه هێشتا ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه و ره‌خنه‌ی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كان گرتووه، بگیرێت.
- لێكۆڵینه‌وه‌كان له پێناو له‌كار لادانی تره‌مپ
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه مشتومڕاوییه‌كه‌ی نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ و سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ، بووه هۆی ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كانی كۆنگرێس لێكۆڵینه‌وه به مه‌به‌ستی له‌سه‌ر كار لادانی تره‌مپ ده‌ست پێ بكه‌ن.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌كرابوو تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، داوای له ئۆكراینا كردووه له كوڕی كاندیدی به‌رایی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠، جۆ بایدن بكۆڵێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا تره‌مپ داكۆكی له‌وه‌كردبوو كه په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكیبه‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كاندا گونجاو بووه.
له ژماره‌یه‌ك هه‌واڵدا كه له میدیای ئه‌مریكادا بڵاوكرابوونه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو تره‌مپ به سه‌رۆكی ئۆكراینای گوتووه ته‌نها ئه‌گه‌ر بێت و له بایدن و خانه‌واده‌كه‌ی بكۆڵێته‌وه، هاوكاریی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و دیموكراته‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م بانگه‌شانه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار لادانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردبوو.
لای خۆشییه‌وه تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، به‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراینا كه بڕه‌كه‌ی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاره، هه‌ڵپه‌سێردراون.