جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

"تا ئێستا گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاونەبوونەتەوە"

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی: "ئەگەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کە جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە عێراق بڵاوببێتەوە، ئەوە پەنا دەبینە بەر گرتنەبەری رێشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی".

Zana Natık Kerem  | 28.11.2021 - نوێکردنەوە : 28.11.2021
"تا ئێستا گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاونەبوونەتەوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی رایگەیاند، ئەگەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کە جۆرێکی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە عێراق بڵاوببێتەوە، ئەوە پەنا دەبنە بەر گرتنەبەری رێشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی.

ریاز عەبدولئەمیر حەلفی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا پەتای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاونەبووەتەوە و گوتی: " ئەگەر گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاوببێتەوە، ئەوە پەنا دەبینە بەر گرتنەبەری رێشوێنەکانی پێشووی خۆپارێزیی لەوانە داخستنی شوێنە گشتییەکان، دووپەرێزیی کۆمەڵایەتیی و ھەروەھا وەرگرتنی ڤاکسین".

گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە ئەفریقیای باشوور سەرھەڵداوە و بڵاوبووەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی گوتی: "لەئێستادا، چەندین وڵات لە ترسی بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن قەدەخەی گەشتکردنیان بۆ ئەفریقیای باشوور راگەیاندووە، چونکە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە".

گوتیشی: "ھیچ گرەنتیەک نییە لەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق بڵاونەبێتەوە، بۆیە پێویستە بۆ ھەموو ئەگەرەکان خۆمان ئامادە بکەین".

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ریاز عەبدولئەمیر حەلفی باسی لەوەشکردووە، ژمارەی ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٢ بۆ ١٧ ساڵە ڤاکسینیان وەرگرتووە، گەیشتووەتە ١٧٠ ھەزار کەس و گوتی: "چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ، نۆ بۆ ١٠ ملیۆن کەس لە عێراق ڤاکسین وەربگرن".

ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو ملیۆن و ٧٩ ھەزار و ٨٤ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، لەو ژمارەیەش ٢٣ ھەزار و ٧٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٠ ھەزار و ٩٧٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار و ٦٨٠ کەس لە عێراق دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın