تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

"تا ئێستا بەڕێژەی ٣٠ لەسەدا تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق تۆمارکراوە"

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "بەھۆی پابەندنەبوون بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی، ھەروەھا بڵاوبوونەوەی خێرای گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، مەترسی لەسەر خراپبوونی رەوشی تەندروستیی روو لە زیادبوونە".

Zana Natık Kerem  | 23.01.2022 - نوێکردنەوە : 24.01.2022
"تا ئێستا بەڕێژەی ٣٠ لەسەدا تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە عێراق تۆمارکراوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە تا ئێستا بەڕێژەی ٣٠ لەسەدا، گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، سەیف بەدر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەھۆی پابەندنەبوون بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی، ھەروەھا بڵاوبوونەوەی خێرای گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، مەترسی لەسەر خراپبوونی رەوشی تەندروستیی لە عێراق روو لە زیادبوونە و گوتی:

"تا ئێستا بەڕێژەی ٣٠ لەسەدا، گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە".

گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆماری باشووری ئەفریقا سەرھەڵداوە، لەئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان، بڵاوبووەتەوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و ١٤٩ ھەزار و ٣٠٦ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٤ ھەزار و ٢٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٧٦ ھەزار و ٤٢٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٣٥ ھەزار و ٧٦٣ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın