Muhammed Emin Canik
17 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2021
بۆینس ئایرس – AA
لە بەڕازیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٣٠٥ كه‌س بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی بەڕازیل له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٥ هه‌زار و ٧٧٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراون، بەوەیش تێکڕای ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٣ ملیۆن و ٨٣٢ هه‌زار و ٤٥٥ كه‌س.
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٣٠٥ كه‌س بەهۆی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ئه‌وکەسانه‌ی کە بەهۆی ئەو په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٦٨ هه‌زار و ٧٤٩ كه‌س.
هەروەها ژمارەی ئەوکەسانەی کە پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە ١٢ ملیۆن و ٢٩٨ هه‌زار و ٨٦٣ کەس.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه لە سەرانسەری جیهان لە دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، زۆرترین کاریگەریی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی لەسەرە