Sinan Doğan
25 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2023
بۆگۆتا - AA
بەهۆی هەڵکشانی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون لە وڵاتی پیرۆ لە ئەمریکای باشوور، لە ١٣ ناوچەی ئەو وڵاتەدا باری نائاسایی تەندروستیی راگەیەندرا.
بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی پیرۆ، حکوومەت لە ١٣ ناوچەی باکوور، ناوەڕاست و باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ باری لەناکاوی تەندروستیی راگەیاندووە.
ناوەندی نیشتمانیی پیرۆ بۆ پەتا و خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی بڵاویکردەوە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١١ هەزار و ٥٨٥ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لە وڵاتدا تۆمارکراوە، ١٦ کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی پێرو، ئاشکرایکرد کە هەمان قۆناغی ساڵی ٢٠٢٢ش، شەش هەزار و ٧٤١ حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار کرابوو، بەڵام ئامارەکەی ئەمساڵ جێگەی نیگەرانییە.
هەروەها وەزارەتەکە هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە زیاتر ببێت، مەترسی بڵاوبوونەوەی لە لیما لێدەکرت کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٠ ملیۆن کەسە.