Hakan Çopur
25 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن- AA
دوو ئەندامی تیمی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس تووشی کۆرۆنا بوون.
لەو بارەیەوە نووسینگەی مایک پێنس راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەرپرسی نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مارک شۆرت و راوێژکار مارتی ئۆبست تووشی کۆرۆنا بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە پشکنینی کۆرۆنای مایک پێنس و هاوسەرەکەی نێگەتیڤ بووە.
لەئێستاشدا کە چەند رۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، مایک پێنس بەردەوام دەبێت لە کارەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەو شێوەیەی پلانی بۆ داڕێژراوە.