Adam Abu-bashal
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئەبوجا- AA
ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەفریقا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ٤١ هەزار و ٨٤٥ کەس.
ماڵپەڕی "Worldometer" لە دوایین ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە کیشوەری ئەفریقا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت هەزار و ٦٤٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و ٧٤٧ هەزار و ٥٢٢ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، ١٨٢ کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە، ٤١ هەزار و ٨٤٥ کەس.
تا ئێستاش زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە کۆماری باشووری ئەفریقا تۆمار کراوە کە ١٩ هەزار و ٥٣ حاڵەتە، دوای ئەویش هەریەکە لە میسر بە شەش هەزار و ٢٢٢ حاڵەت و مەغریب بە سێ هەزار و ٤٤٥ حاڵەت دێن.
زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش هەر لە کۆماری باشووری ئەفریقا تۆمار کراوە کە ٧١٧ هەزار و ٨٥١ حاڵەت بووە، دوای ئەویش مەغریب بە ٢٠٣ هەزار و ٧٣٣ حاڵەت و میسر بە ١٠٦ هەزار و ٨٧٧ حاڵەت دێت.
لە لایەکی دیکەشەوە لە وڵاتی مۆریشیوس هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا نەماوە و لە وڵاتانی سیشێل و ئەریتریا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە.
تا ئێستاش یەک ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٨٧ تووشبووی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەفریقا چاکبوونەتەوە.