جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ئێران.. گیانلەەستدانی ٣٠٤ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

لە ئێران لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٤ کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

Muhammet Kurşun  | 22.10.2020 - نوێکردنەوە : 22.10.2020
ئێران.. گیانلەەستدانی ٣٠٤ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا

Tahran

تاران - AA

لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٤ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەمەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەھۆی ئەو پەتا جیھانگیرەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣١ ھەزار و ٦٥٠ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠٤ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا پێنج ھەزار و ٤٧١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار کراون.

سیما سادات لاری باسی لەوە کرد کە تا ئێستا، ٣١ ھەزار و ٦٥٠ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە،‌ ٥٥٠ ھەزار و ٧٥٧ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەوەشی خستەڕوو کە رەوشی تەندروستی چوار ھەزار و ٨٩٥ کەس ناجێگیرە و تا ئێستا ٤٤٢ ھەزار و ٦٧٤ تووشبووش چاکبوونەتەوە و چوار ملیۆن و ٦٢٨ ھەزار و ٨٦٦ پشکنین لە سەرانسەری وڵاتەکەی ئەنجامدراوە.

سیما سادات لاری باسی لەوەیش کرد کە هەر ٣١ پارێزگاکەی ئێران وەک ناوچەی "سوور" و "مەترسیدار" تۆمارکراون، بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوونیشەوە لە پارێزگاکانی تاران، قوم، ئەلبورز و قەزوین دووبارە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی گیراونەتەوە بەر.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران لە ١٩ی شوبات لە شاری قوم تۆمار کرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın