گریمانەی هەبوونی دەریاچەیەکی بەستوو لەسەر هەسارەی مەریخ دەکرێت
گەردونناسە ئیتاڵییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن دوای دوو ساڵ لە لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە چەند ئەنجامێکی نوێ لە بارەی هەسارەی مەریخ-ەوە.
Ankara
فلۆریدا- AA
گەردونناسە ئیتاڵییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن دوای دوو ساڵ لە لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە چەند ئەنجامێکی نوێ لە بارەی هەسارەی مەریخ-ەوە.
زانیارییە نوێیەکان لە رۆژنامەی "Nature Astronomy" بڵاوکراونەتەوە، تیمە ئیتاڵییەکە ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە لەڕێی رادارەوە پانتایی سەدان کیلۆمەتریان لە جەمسەری باشووری هەسارەی مەریخ پشکنیوە و چەند بەڵگەیەکیان لەبارەی بوونی دەریاچەیەکی بەستووی ئاوی سوێر لە قوڵایی یەک کیلۆمەتر و نیو خستووەتە بەردەست.
گەردونناسەکان سێ رووبەری بچووکیان لە دەوری دەریاچەکە دۆزیوەتەوە و گومان دەکرێت زەلکاوی سوێربن.
لەلایەکی دیکەشەوە تیمە ئیتاڵییەکە هەوڵدەدات لەڕێی بەکارهێنانی رێگایەکی هاوشێوەوە لە جەمسەری باشوور و کەنەدا دەریاچەکانی ژێر زەوی بدۆزنەوە.
بەڵگەکانی تایبەت بە هەبوونی ئاو لەسەر هەسارەی مەریخ گریمانەکانی هەبوونی وردەزیندەوەر لەسەر ئەو هەسارەیە زیاتر دەکەن.
پلەی گەرمی رووی هەسارەی مەریخ ١١٣ پلەی ژێر سفرە، بەڵام لەگەڵ رۆچوون بە قوڵایی هەسارەکەدا پلە بە پلە گەرمی زیاد دەکات.